کوردستانی
گەنجێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد شەوی رابردوو لە کۆمەڵگەی جدیدەی سەر بە ناحیەی رزگاری کەسێک برا تەمەن 20 ساڵانەکەی خۆی کوشت لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.
ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر هاتووە "شەوی رابردوو 10ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 11:30 خولەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگەی جدیدەی سەر بە ناحیەی رزگاری، دوای چوونی هێزەکانمان بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هێمن) تەمەن (20) ساڵ، لەلایەن برایەکەی خۆی بەناوی (هـ. ع. ع.) تەمەن (43) کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی".
ئاماژە بەوەکراوە "پشکنین و هێڵکاری شوێنی رووداو کرا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کرا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە رێکخرا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە".
س.ر

بیروڕا