کوردستانی

شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
مەودا میدیا-

بانکی کەلار لەپێناو کەمکردنەوەی قەرەباڵغی گۆڕانکاری لە شێوازی دابەشکردنی مووچەی  كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكات، ئاماژە بەوەکراوە سبەینێ بە شێوازە نوێیەکە مووچە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 بانکی کەلار لە نووسراوێکدا رایگەیاند "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەڕێكردنی مووچەخۆرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەشێوەیەكی ڕێك و باشتر و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی، دابەشكردنی مووچەكانیان بە شێوەی ژمارەی ناسنامەكانیان ریزبەندی (وەجەبات) دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە "گۆڕانكارییەكە لە رۆژی یەكشەممە 12ی حوزەیرانی 2022 دەستپێدەكات، هەروەها لە خشتەیەكدا وەجبەكانی دابەشكردنی مووچەیان بڵاو كردووەتەوە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan