کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەم کەسانە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی بڕی رسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە.

لە راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە "بەڕێوەبەرایەتتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە لە رۆژانی 29 تا 31ی 5 داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارانەی بڕی رسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە وە لەلایەن لیژنەوە مۆر و واژی بۆکراوە کە مامەڵەکەی تەواو بکات، بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی پرۆسەی ژمارەکانەوە مامەڵەکەی بۆ تەواو نەکراوە و مامەڵەکەی لەگەڵ خۆیدا بردووەتەوە ئاگاداریان دەکەین کە سبەینێ یەکشەممە 12ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 8:30 بۆ کاتژمێر 12:00 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بکەن بەمەبەستی وردبینیکردن لە بەردەستی ئەو ژمارەیەی داوای کردووە".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەگەر بەردەست بوو مامەڵەکانیان بۆ تەواودەکرێت بەپێی یاسا و رێنماییەکان، بە پێچەوانەوە مافی دەفەوتێ لەبەرئەوەی پڕۆسەی پێدانی ژمارەکان دەبێت بە شێوازی ئەلیکترۆنی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan