کوردستانی

مەسرور بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوە
مەودا میدیا-

مەسرور بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
 
 ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی حزبەکە و حکومەتیان تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە د.خەسرەو گوڵ، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رزگار عەلی، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەخت لە گرنگیی پاڵپشتی و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارنامە چاکسازییەکەی کرا بە ئاراستەی زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی پێویستییان بە چارەسەرە تاوتوێکرا.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرخستنی کارنامە چاکسازییەکەی و داکۆکیکردن لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان کردەوە.

لە بەرانبەردا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا "کە حکومەتی هەرێم، کارنامەیەکی چاکسازی هاوبەشی هەیە کە بۆ هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و پێویستە وەک یەک تیم، بە هاوکاری و پشتیوانیی هەموو لایەنە کوردستانییەکان کار لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەکە و خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan