کوردستانی

دڵنیایی دەدرێت بە هاوڵاتییانی شاری هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی دەدرێت بە هاوڵاتییانی شاری هەولێر
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر نییە، ئاماژە بەوەشدەکات هەندێک شوێن هەیە لە هەولێر ئاوی 24 کاتژمێریان هەیە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی کەمئاوی لە هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر نییە تاڕادەیەکی باش توانراوە چارەسەری کێشەی کەمئاوی بکرێت و ئاو بۆ ماڵان دابینبکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "هەندێک شوێن هەیە لە هەولێر ئاوی 24 کاتژمێریان هەیە و هەندێک شوێنیش رۆژ نارۆژێک دوو کاتژمێر ئاویان دەدرێتێ، هەروەها ئەو شوێنانەشی کێشەی کەمئاوی هەبێت لەڕێگەی تەنکەرەوە چارەسەریان بۆ کراوە".

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان وتی "ئەگەر کێشەی کارەبا چارەسەر بکرێت و یەک بۆ دوو کاتژمێر زیادبکرێت ئەوا کێشەی کەمئاوی لە هیچ شوێنێک نامێنیت و ئەو کات کەمتر پێویستمان بە تەنکەر دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan