کوردستانی
ئاسایشی سلێمانی کوژرانی تۆمەتبارێکی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراودا بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتبارەکە بە چەک و بەرپەرچدانەوەی لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە کوژرا.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "لە درێژەی هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تاوانکاران و هەڵهاتوان لە یاسا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژی شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر لە گوندی وێڵەیەر نزیک شاری سلێمانی هەستان بە ئەرکی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو بەناوی ( ک ،ص،أ) کە داواکراو بوو بەپێی مادەی (405 /31) ل ەیاسای سزادانی عیراقی"،
ئاماژە بەوەکراوە "پێشتر چەندین جار لە هەوڵی دەستگیرکردنیدا تەقەی لە هێزەئەمنییەکان کردووە و هەڵهاتووە, ئەمجارەش لە هەوڵی دەستگیرکردنیدا بە چەک رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوویەوە و لەئەنجامی بەرپەرچدانەوەدا تۆمەتبارەکە کوژرا".
س.ر

بیروڕا