کوردستانی
یەکێتی لەپێناو یەکڕیزی هەنگاوێکی نوێ دەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت یەکێتی لە قەزای دوزخورماتوو هەنگاوێکی نوێی ناوە بە کۆکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان، ئاماژە بەوەشدەکات لە داھاتوودا ھەنگاوەکان فراوانتر دەبێت.
مەلا کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتی لە قەزای دوزخورماتوو هەنگاوێکی نوێی ناوە بە کۆکردنەوەی بەرپرسی سەرجەم ھێزە سەربازی، ئەمنی، بەرپرسی یەکەمی حزب، لایەنە سیاسییە کوردییەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە و سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان لەیەک کاتتدا، ئەمەش یەکەم ھەنگاوی کردارییە بۆ ژێر چەتری ئاشتەوایی و سەقامگیری".
ئاماژەی بەوەکرد "دڵنیاشم لەماوەی داھاتوودا ھەنگاوەکان فراوانتر دەبێت، بەرھەمەکەشی زیاتر ھاوڵاتییان لێی سوودمەنددەبن، جێگەی دڵخۆشییە لەم قەزایەدا سەرجەم لایەنەکان توانیویانە یەکگرتووانە کاربکەن ھەمووان لەدەوری خۆیان کۆبکەنەوە".
باسی لەوەشکرد "ئەم یەکڕیزییە پەیامێکە بۆ بەرپرسە باڵاکانی نەتەوەکانی دیکە لە ناوچەکەدا کە چیتر رق و کینە بەلاوە بنێن بە کرداری وانەیەک لەم ھەنگاوە وەرگرن، ھەوڵدەن یەکڕیزی و تەبایی و ئاشتەوایی رابگەیەنن".
س.ر

بیروڕا