کوردستانی

نەشتەرگەری بۆ منداڵە ناسروشتییەکەی هەڵەبجە ئەنجامدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەشتەرگەری بۆ منداڵە ناسروشتییەکەی هەڵەبجە ئەنجامدرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

چەند رۆژی رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە منداڵێک لەدایکبوو کە بەشێوەیەکی ناسروشتییە و گۆشتێکی زیادەی پێوەیە و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدرا.

شێخ دارا، باوکی ئەو منداڵەی کە بەشێوەیەکی ناسروشتی چەند رۆژی رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە لەدایکبوو بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی حوزەیرانی 2022 لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نەشتەرگەری بۆ کراوە و گۆشتە زیادەکەی لابراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە و دۆخی تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە و بەشێک لەو گۆشتەی کە بە منداڵەکەوە بووە نێردراوە بۆ پشکنین بە مەبەستی دڵنیایی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan