کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی  بە ئوتومبێل خۆی کێشابو بە سێ ئۆتۆمبێلداو دواتر هەڵاتبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی حوزەیرانی 2022 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس  ئاگادارکرایەوە لەبوونی رووداوێک کە  تۆمەتبارێک بە ئوتومبێلێکی جۆری پاس خۆی کێشاوە بە سێ ئوتومبێلی ترداو هەڵاتووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، سەرەنجام  توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە رووداوەکەی پێ ئەنجامدابوو".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ه ، س) کە مۆڵەتی شۆفێری نییە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan