کوردستانی

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد ئەمڕۆ رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی ئاری شاری هەولێر روویداوە، ئاماژە بەوەکراوە دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی حوزەیرانی 2022 پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری) دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (جوان عەزیز حسن) تەمەن 38 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە".

ئاماژە بەوەکراوە "تەرمەکە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و لەکاتی ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan