کوردستانی

سەیدسادق؛ سبەینێ پارەی گەنمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەیدسادق؛ سبەینێ پارەی گەنمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا سایلۆی سەیدسادق جوتیارانی ناوچەکە ئاگاداردەکاتەوە بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی ئەمساڵ و بڕیارە لە سبەینێەوە پارەکانیان پێبدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە سایلۆی سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئاگاداری ئەو جوتیارە بەڕێزانە دەکەین کە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکەمان کردووە، سبەینێ دووشەممە سەردانمان بکەن".

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی سەردانکردنەکە پارەی گەنمی ئەمساڵییان بۆ خەرجدەکرێت لە ژمارە کارتی (1) تا (48).
 
ئەوەش لەکاتێکدایە، دابەشکردنی پارەی گەنمی ئەمساڵ بەسەر جوتیاراندا لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوەوە دەستیپێکردووە، وەزارەتی بازرگانیش رایگەیاند، پارەی گەنمی ئەمساڵ خێراتر دابەشدەکرێت و بەجۆرێك (10) رۆژ دوای رادەستکردنی جوتیاران پارەکانیان بۆ خەرجدەکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan