کوردستانی
جەمال کۆچەر: عیراق ئەمساڵیش بە بێ بوونی پرۆژەیاسای بودجە بەڕێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بەشێک لەو گرفتەداراییەی ئێستا بەرۆکی بە حکومەتی نەوەند گرتووە نەبوونی پرۆژەیاسای بودجەیە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت "لەمساڵدا ناتوانرێت پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت و حکومەت دەتوانێت رێکاری دیکە بگرێتەبەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری و دارایی".

لە لێدوانێکیدا بۆ مەودا د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بەگوێرەی مادەی 62 لە دەستووری عیراق، دەسەڵاتی تەواوەتی دراوەتە حکومەتی فیدڕاڵی تا پرۆژە یاسای بودجە ئامادەبکات، بەڵام ئامادەکردنی بودجەش واتە هەبوونی حکومەت، لە دۆخێکی وەک ئێستادا کە حکومەتی نوێ پێکنەهێندراوە واتە بودجە رەوانەی پەرلەمان ناکرێت".
باسی لەوەشکرد "بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پێکهێنانی حکومەتی لەئێستادا کارێکی ئاسان نییە، عیراقیش چووەتە نیوەی ساڵی داراییەوە تەنانەت ئەگەر لە ماوەی یەک مانگیشدا ئەگەر حکومەت پێکبهێنرێت ئەوا ئامادەکردنی بودجە دوو مانگی پێویستە، بەڵایەنی کەمەوە پێویستی بە مانگێکی هەیە تا تەواودەکرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت".
روونیشی کردەوە "بەمەش کاتێک دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت و پەسەند دەکرێت دەچینە سێ یەکی کۆتایی ساڵی داراییەوە"، دەشڵێت " بە گوێرەی پێودانگ و پێدراوەکان ئەمساڵ ناتوانرێت پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت. دەکرێت یاسای ئاسایشی خۆراک پەسەند بکرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ئەگەری رەوانە نەکردنی پرۆژە یاسای بودجە، ئەوا حکومەت ناچارە بگەڕێتەوە بۆ خەرجییەکان و بەڕیژەی 12/1 پەیڕەو بکات، بەڵام ئەوکات چەندین قەیران سەرهەڵدەدەن لەگەڵ قەیرانی کارەبا بەتایبەت لەکاتێکدا ئێران غاز هەناردەی عیراق نەکات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاکوئێستا بەهۆی ناکۆکی و دابەشبوونی لایەنە سیاسییەکانەوە بەسەر دوو ئاراستەدا نەتواندراوە حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت ئەوەش چەندین گرفتی رووبەڕووی عیراقکردووەتەوە لەوانە نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە و درووستبوونی قەیرانی دارایی و ئابووری.
ر. ئ.

بیروڕا