کوردستانی

بەشەخۆراکی مانگی چوار دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی مانگی چوار دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزیرى بازرگانىی هەرێم رایگەیاند، بەشەخۆراکى مانگى چواری هاوڵاتییان ئامادەیە بۆ ئەوەى لە ماوەیەکی نزیکدا بەسەر هاوڵاتییان دابەشبکرێت.  
  
ئەمڕۆ یەکشممە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هیچ کێشەیەک نییە لەو مادانەى لە چوارچێوەى بەرنامەى بەشەخۆراکدا دابەشدەکرێت".  
  
وەزیری بازرگانیی هەرێم  ئەوەشی خستەڕوو "خۆراکى مانگى چواریش ئامادەیە بۆ دابەشکردنى بەسەر هاوڵاتییاندا هاوشێوەى عیراق".  

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ ئاماده‌بوونی كه‌ماڵ موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا، كه‌ تیایدا راپۆرتی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی، سه‌باره‌ت به‌ گرانیی بازاڕ و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی پێداویستیی رۆژانه‌ی هاوڵاتییان خرایه‌ڕوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan