کوردستانی
هەپەگە كوژرانی نۆ سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هه‌په‌گه رایگەیاند، له چالاكییه‌كدا لە ناوچەکانى زاپ و مەتینا، نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت "سوپای تورکیا 21 جار چەکی کیمیایی لە دژی سەنگەرەکانمان بەکارهێناوە".
هه‌په‌گه رایگەیاند، له چالاكییه‌كدا لە ناوچەکانى زاپ و مەتینا، نۆ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت "سوپای تورکیا 21 جار چەکی کیمیایی لە دژی سەنگەرەکانمان بەکارهێناوە".
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە "هێزەکانی سوپای تورکیا 21 جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی، 18 جاریش به فڕۆكه‌ی جەنگی و 12 جاریش به هێلیكۆپته‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیای بۆردومان كردووە".
باسی لەوەشکردووە "له چالاكی گەریلاکانمان نۆ سەربازی تورکیا کوژراون، سێ سەربازی دیکەش برینداربوون و هاوکات فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش تێکشکێندراوە".
لە 18ی نیسانی ئەمساڵەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئۆپەراسیۆنی کلیل-چنگی لە خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە راگەیاندووە و تائێستا بەردەوامە.
ر. ئ.
بیروڕا


