کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچانە ئەگەری تاوەبارانی پچڕپچڕ هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارانیی پچڕپچڕ هەیە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بارانیی پچڕپچڕ هەیە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان هەندی کات بۆ هەوری تەواودەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری تاوەباران کەمی پچڕپچڕ زیاتر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا, سەبارەت بە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی رۆژی پێشوو".
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 37 پلە، دهۆک 34 پلە, سلێمانی37 پلە, کەرکوک 39 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 37 پلەی سیلیزی دەبێت.
ر. ئ.
بیروڕا


