کوردستانی

حاجییانی هەرێم لە 16ی مانگەوە بۆ سعودیە بەڕێدەکەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاجییانی هەرێم لە 16ی مانگەوە بۆ سعودیە بەڕێدەکەون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان وادەی یەکەم کاروانی حاجیانی راگەیاند، گەشتەکانیش لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەبێت.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی 16ی حوزەیران یەکەم کاروانی حاجیانی بەرەوە وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەوێت.

گەشتی حاجیان لە 16/6/2022 تاوەکو 22/6/2022 بەردەوامدەبێت، گەشتەکان لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەبێت.

مەرجە ئەو کەسانەی کە بەشداریی حەجی ئەمساڵ دەکەن، تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاتر نەبێت، بە یەکێک لە ڤاکسینە پەسندکراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە خۆی کوتابێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan