کوردستانی
لە داقوق داعش شوانێک دەڕفێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
جێگری مەڵبەندی دووی یەکێتی لە داقوق رایگەیاند، شوانێک لە ناوچەى حەفتەغارى قەزاى داقوق لەلایەن داعشەوە رفێنرا و تائێستاش چارەنووسى نادیارە.
ئدریس حاجی عادل، جێگری مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە داقوق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانى ئەمڕۆ شوانێک بەناوی کەریم محەمەد کە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵى دانیشتوى گوندى مەنسوری ناوچەی حەفتەغارە لە قەزای داقوق، لەلایەن چەدکدارانى داعشەوە رفێنرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "شوانکە لە ئەسڵدا لە نەتەوەی عەرەبە و خەڵکی گوندی زەرگەیە و دواى روخانی گوندەکەیان ماوەی شەش ساڵە نیشتەجێی گوندی مەنسورە".
ئدریس حاجی عادل سەبارەت بە چارەنووسی ئەوگەنجە وتی "هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە نییە و هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵی دەستخستنی سەرەداوێکدان".
ر. ئ

بیروڕا