کوردستانی
60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی رێگەی کەلار- دەربەندیخان تەرخاندەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 60 ملیار دینار دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگەی کەلار- دەربەندیخان.
ئهمڕۆ دووشهممه وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 12-6-2022 نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردوە و تیایدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی 60 ملیار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی دروستکردنی رێگەی کەلار-دەربەندیخان.

لهراگهیهندراوهكهدا هاتووه، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردەوام جەخت لەسەر زو تەواوکردنی پڕۆژەی رێگەی کەلار- دەربەندیخان دەکاتەوە، لەو سۆنگەیەوە لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا حەوت جار بەشێوەیەکی مەیدانی ئەم پرۆژەیە و پرۆژەکانی وەزارەتی لە سنوورەکە بەسەر کردووەتەوە، لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پرۆژەکانی کۆڵیوەتەوە و بەدواداچوونی بۆ کردووە، لەپێناو خزمەتکردن بە هاوڵاتییان و دابینکردنی رێگەیەکی سەلامەت بۆیان.
رێگەی دووسایدکردنی کەلار بۆ دەربەندیخان لە ساڵی 2017-ەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە، بهڵام تائێستا كۆتایی نههاتووه، لهكاتێكدا خراپی رێگەكه ژیانی هاوڵاتییانی خستووهته مهترسییهوه كه رۆژانه بهكاریدههێنن، رۆژانهی رووداوی هاتوچۆ تیایدا روودهدات.
ر. ئ.
بیروڕا