کوردستانی

قوباد تاڵەبانی لەبارەی رووداوەکەی دادگەی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی لەبارەی رووداوەکەی دادگەی سلێمانییەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- 

 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی دادگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەناو دادگەی سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نامرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتییان کردووە، ئاماژە بەوەش دەکات سەرجەم سەرپێچیکاران دەستگیرکراون. 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو گرژییەی ئەمڕۆ لەناو دادگەی سلێمانی لەنێوان کەسوکاری تاریقی بەقاڵ و پۆلیسی دادگە روویدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"لەناو دادگەی سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نامرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتییان کردووە، لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە, هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانیان دەستگیرکرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد " ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەییبوون و رێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتییان، هەروەها دڵنیایان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێدەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan