کوردستانی
بڕیارێک دەدرێت و کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت لە ئەمڕوە رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت لەڕێگەی بازگەی بانی مەقانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد هاوردەکردنی بەنزین لەڕێگەی ئەو بازگەیەوە کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین دەبێت.
رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "رێگری لە هاتنی سوتەمەنی نەکراوە لە رێگەی بازگەی بانی مەقانەوە، بەڵام لە دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو هەندێک تانکەر کە بەناوی سوتەمەنی هاتبوو و سوتەمەنی دەرنەچوو، بۆیە دوای ئەوە هەندێک رێککار تووند گیرایەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای تەواوبوونی رێککارەکە لە ئەمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022 رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدرێت لە رێگەی بازگەی بانی مەقان بەپێی ئەو مەرج و رێنماییانەی کە هەیە".
لەبارەی ئەوەی هاوردەکردنی بەنزین کاریگەریی دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی قایمقامی چەمچەماڵ وتی "بەڵی کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی بەنزین لە سنووری پارێزگای سلێمانی".
س.ر

بیروڕا