کوردستانی
ناحیەیەکی نوێ لە پارێزگای دهۆک راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چوارچێوەی پرۆسەی بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کۆمەڵگەی خانکێ لە سنووری قەزای سێمێل بکاتە ناحیە.
سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، دوێنێ دووشەممە 13ی حوزەیرانی 2022 بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (خانکێ) سەر بە قەزای سێمێل لە سنوری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە".
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەکراوە "لە رۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە رێککاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر".
س.ر

بیروڕا