کوردستانی

ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆپەراسیۆنێکی فراوان دژی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق بە سەرپەرشتی و چاوساغی هێزە خۆبەخشەکەی پێشمەرگە لەسنووری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکرد و تائێستاش بەردەوامی هەیە.

غازی فەیسەڵ، فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خشی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری مه‌خمور و سه‌رگه‌ڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان هێزێکی دژە تیرۆری عیراق بە سەرپەرشتی و چاوساغی هێزە خۆبەخشەکەی پێشمەرگە لە چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد".

ئاماژەی بەوەشکرد "چەکدارانی داعش لەسنووری قەرەچوغ بوونیان هەیە و سێ مۆڵگەی داعش دەستیبەسەرداگیراوە کوژراو و بریندار و دەستگیرکراو هەیە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکەوە ناتوانین جارێ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە بخەینەڕوو".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan