کوردستانی
بێئاگایی شۆفێرێک کارەساتی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا کە هیچ خەتایەکی نەبووە و ئۆتۆمبێلێک خۆی پیادا کێشاوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 7:00 لەسەر شەقامی 100مەتری نزیک مزگەوتی جودت ئەسعەدی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان نیسانێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا روویدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا کە هیچ تاوانێکی نەبوو ،چونکە لەڕێڕەوی خۆی دەڕۆیشت و کاتێک گەیشتە نزیک شوێن پێچێک هەر بەردەوام بو لە رۆیشتن ،بەڵام نیسانێکی تایبەت کە لەلای چەپیەوە دەهات و بەنیازبوبچێتە ناو شەقامێک لەلای راستی خۆیەوە یەکسەر پێچیکردەوە بەبێ ئەوەی دڵنیابێت لەبوونی ماتۆرسکیل یان ئوتومبێلێک لەو لایەی کە بە نیازبوو بۆی بچێت، بۆیە پێکدادان دروستبوو".
س.ر

بیروڕا