کوردستانی

توێژێک داوای دامەزراندن دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توێژێک داوای دامەزراندن دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ژمارەیەک خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا داوای دامەزراندن دەکەن و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە و داواکارییەکانیانی پشتگوێ خستووە.

سەرهەد شێخە، یەکێکە لەو خاوەن بڕوانامانە بە مەودا میدیای راگەیاند "مانگی 9ی 2021 وەزارەتی خوێندنی باڵا داواکاری پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی دامەزراندنی 845 کەس کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە چەندین هەوڵی دیکەمان داوە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هیچ وەڵامێکی نەداوینەتەوە و تاوەکو ئێستاش نەخراوەتەوە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانیان، لەئێستادا هاشتاگێکمان کردووە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری خوێندنی باڵا تاوەکو وەڵاممان بدەنەوە ".

سەرهەد شێخە وتی "هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و خوێندنی باڵا و پلاندانان دوای ئەوەی نووسراویان بۆ چووە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە، رەزامەندییان نیشانداوە بۆ دامەزراندنمان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا بە جددی کاری لەسەرنەکردووە".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan