کوردستانی

دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری راگەیاند و دەستیش بەسەر 56 گرام مادەی هۆشبەردا گیرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی ورد لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی  سۆران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان توانیان دەستبگرن بەسەر بڕی 56 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین کە ئامادەکرابوو بۆفرۆشتن لەگەڵ بڕی 16 شازدە گرام کریستاڵ".

ئاماژە بەوەکراوە " دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan