کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم و بزووتنەوەی بابلیون كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بۆ تاوتوێكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەت ئەنجام دا.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆكایەتیی موسەننا سامەڕائی و بزووتنەوەی بابلیون بەسەرۆكایەتی رەیان كلدانی كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دواپێشهاتە سیاسییەكان و رێگەچارەكانی پەلەكردن لە تەواوكردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەكان بە بەشداری هەموو هێزە نیشتمانییەكان تاوتوێكران، هەروەها بەشدارانی كۆبوونەوەكە دووپاتیان كردەوە كە قۆناغی داهاتوو گرنگە و پێویستی بە پەلەكردن لە دەستپێكردنی هەنگاوە كردەییەكانی تەواوكردنی ئیستیحقاقە دەستوورییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتێكی گونجاو هەیە كە توانای جێبەجێكردنی داواكاری عیراقییەكانی هەبێت و ژیانێكی شایستە دابین بكات و ئاسایش و سەقامگیریش بۆ هەمووان بپارێزێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هەموو هێزە كاریگەرەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی كرد بەشداری گفتوگۆكان بكەن و ئامادەییشی دەربڕی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەكان لەسۆنگەی باوەڕبوونی بەوەی كە دەبێت حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی بەهێز و بەتوانا بێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بكات و یەكپارچەیی و سەروەری وڵات بپارێزێت و بەشداربێت لە پاراستنی پێگە و رۆڵی عیراق لە ناوچەكەدا.
س.ر

بیروڕا