کوردستانی
سبەینێ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی ئەو خشتەی مووچەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم لە کۆتایی مانگی رابردوو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بڵاویکردەوە، سبەینێ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو خشتەی مووچەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم لە کۆتایی مانگی رابردوو بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بڵاویکردەوە، سبەینێ چەند شوێنێک مووچە وەردەگرن.
لە خشتەکەدا هاتووە سبەینێ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.
هاوک هەر لە خشتەکەدا هاتووە رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەكرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاندبوو، مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ خێراتر دابەشدەکرێت و لە ماوەی (21) رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستە و شوێنەکان مووچە لەکاتی خۆیدا وەردەگرن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


