کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە بارەی بەشە ئاردی هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازیی رایگەیاند، لیستی بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکان دابەشکراوە رەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە ئارد بگاتە دەستی هاوڵاتییان.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازیی رایگەیاند، لیستی بەشە ئاردی دووەمی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکان دابەشکراوە رەنگە لە هەفتەی داهاتووەوە ئارد بگاتە دەستی هاوڵاتییان.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە "لە رۆژی دووشەممەوە دەستمان کردووە بە دابەشکردنی لیستی بەشە ئاردی دووەم بەسەر بریکارەکانی خۆراک و هەوڵدەدەین گەنم بنێرین بۆ ئاشەکان".
باسی لەوەشکردووە "رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا ئارد بگاتە دەستی هاوڵاتییان"، وتیشی " گەنمەکە گەنمێکی جوانە و بۆ نانکردن زۆر باشە".
ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا لە نیوەی ساڵی 2022 داین و تەنها یەک بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕی ئۆکرانیا و رووسیاوە ئارد لە بازاڕەکاندا گرانبووە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


