کوردستانی

شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود رووناکدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود رووناکدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕی دوو ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی رووناککردنەوەی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تەرخانکرا، کە درێژییەکەی 16 کیلۆمەترە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستى کەمکردنەوەى بەکارهێنانى کارەبا و پاراستنى ژینگەو بەخشینى سیمایەکى جوانتر بەشەقامى مەلیک مەحمود، لەسەر بودجەى رێکخراوى (UNDP) بەبڕى دوو ملیۆن دۆلار، پرۆژەى نۆژەنکردنەوە و گۆڕینى پێکهاتەکانى تۆڕى رووناکى (ئینارە)ى شەقامى مەلیک مەحمود جێبەجێ دەکرێت.

ئەندازیار ئەبوبەکر رەسوڵ، سەرۆکى لیژنەى سەرپەرشتیارى پرۆژەکە دەڵێت "پرۆژەکە بریتییە لە گۆڕینى پێکهاتەى ئینارە کۆنەکە کە سۆدیۆمە و کارەبا زۆر خەرجدەکات بۆ گڵۆپى (لید) کە کارەباى زۆر کەم دەوێت و دۆستى ژینگەیە".

کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە، بریتییە لە 2 ملیۆن دۆلار و لەلایەن رێکخراوى (UNDP) دابینکراوە، پرۆژەکە لەماوەی 365  رۆژدا تەواودەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan