کوردستانی
سلێمانی؛ حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە هەڵکشاندایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لەناو گەورە ساڵان و منداڵ و بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر ناوەندە تەندروستییەکان هەیە، لە سبەینێ چوارشەممەوە نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن بۆ پێشوازیی و چاودێری حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئامانجی پێشوازیکردن لە نەخۆش و چارەسەرکردنیان بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەسەر راسپاردەی (د.سەباح نصرالدین ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی) دوایی چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی، بە پێویست زانرا نەخۆشخانەی د.شەهید هێمن ناسراو بە جمورییەکە بەڕوی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بکاتەوە بۆ بوونی هەر کەیس و حاڵەتێکی سکچون و رشانەوە کە پێویست بە داخڵبون بکات.
باس لەوەشکراوە، ئامانج لەو هەنگاوەش بۆ ئەوەیە تا بتوانرێت ئەو فشارە زۆرە و سەردانیکردنەی هەیە کەم بێتەوە لەسەر نەخۆشخانەکانی شار، د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان و ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە کە بەڕوی هاوڵاتییاندا کراونەتەوە، بۆیە لە سبەینێ چوارشەممەوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن بکەن.
لەگەڵ گۆڕینی کەش و هەواو بەرزی پلەکانی گەرما رێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچون و رشانەوە لە نێو گەورە ساڵان و منداڵاندا بڵاوبوەتەوە پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش رێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاوڵاتییان بە رەچاوکردنی چەند رێنماییەك:
1 -بەکارنەهێنانی ئەو بەروبومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن.
2- شوشتنەوەی سەوزە و میوەبەباشی بەمادەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
3- بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاکو خاوێنی.
4- دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی.
5- شوشتنی دەستەکان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەست لێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکیان

ر. ئ.
بیروڕا