کوردستانی

لە قەڵادزێ باندێکی "قۆڵبڕ" دەستگیردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە قەڵادزێ باندێکی "قۆڵبڕ" دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

 لە قەزای پشدەر باندێک دەستگیرکراون و تۆمەتی فێڵکردن و "قوڵبڕینی" خەڵکیان دراوەتە پاڵ، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت "لەئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەین لەگەڵ باندەکە و دواتر وردەکاری بڵاودەکەینەوە".

ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەڵادزێ باندێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە قوڵبڕینی خەڵک و لەئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لەگەڵ باندەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان وردەکارییەکان بۆ رایگشتی بڵاودەکەیەنەوە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەوانەی دەستگیرکراون ژمارەیان لە سێ کەس زیاترە، بە گوێرەی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراون.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan