کوردستانی

لە سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاکی جیادا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار (د. أ. ر.) بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر چەکێکدا لە جۆری دەمانچە کە بە تۆمەتبارەکە بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە چالاکییەکی دیکەدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانیان تۆمەتبارێک بەناوی (ل. س.) دەستگیربکەن کە لەبنکەی پۆلیسی عەربەت سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادان.

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan