کوردستانی
لە سلێمانی پرۆژەیەکی ئاو بە گوژمەی 5.5 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بە هاوکاریی رێکخراوی جایکای یابانی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، پڕۆژەی راکێشانی بۆری 600 ملیمەتری لە تاسڵوجەوە بۆ دووڕیانی سەرچنار بە گوژمەی 5.5 ملیۆن دۆلار جێبەجێدەکرێت و لەکۆتایی ئەم مانگەدا تەواو دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی جایکای یابانی کۆبوونەوەتەوە سەبارەت بە پرۆژەی راکێشانی بۆری 600 ملیمەتری، بە ئامادەبوونی کۆمپانیایی (راوێژکار) خەطیب، عــەلەمی و کۆمپانیایی ڤۆڵتیک (جێبەجێکار).
باس لەوەشکراوە، پرۆژەی راکێشانی بۆری 600 ملیمەتری یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی بواری ئاو لەشاری سلێمانی بە گوژمەی نزیکەی 5.5 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت بەدرێژی 16 کیلۆمەتر لە تاسڵوجەوە بۆ دووڕیانی سەرچنار و زۆر لە گەڕەکەکانی راپەڕین و گەڕەکەکانی خواروی رۆژهەڵاتی سلێمانی سوودمەند دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەئێستادا لە 99%ـی کارەکانی تەواوبووە بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆژەکە تەواوبێت، بۆ ئەو پرۆژەیەش رۆڵی بانکی نێودەوڵەتیی یابانی (JICA)، وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو ئاوەڕۆ و بەرز دەنرخێنن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا