کوردستانی

چەند رێنماییەک بۆ دوربوون لە سکچون و رشانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند رێنماییەک بۆ دوربوون لە سکچون و رشانەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە سلێمانی بە ئاستێکە نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بۆ تووشبووان تەرخاندەکرێت،  تەندروستی هەولێریش دەڵێت "لێرش رۆژانە حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە تۆماردەکرێن، بەڵام کەمن".

دکتۆر بژار مووسی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بوونی پەتای سکچون و رشانەوە لە هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە هەولێریش حاڵەتی سکچون و رشانەوە هەیە، بەڵام بەوشێوەیە نییە کە ببێتە جێگەی باس لەئێستادا". 

هاوکات وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر ئەو بابەتە بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین".

پسپۆڕان دەڵێن، سکچون و رشانەوە چەندین هۆکاری هەیە، لەوانە گۆڕانی وەرز و کەشوهەوا، ڤایرۆس و بەکتریاکان  و چەندین هۆکاری دیکە، بۆیە رێنمایی هاوڵاتییان دەکەن رۆژانە ئەم خاڵانە پەیڕوەبکەن.

1- بەکارنەهێنانی ئەو بەروبومانەی بەئاوی پیس ئاو دەدرێن.
2- شوشتنەوەی سەوزە و میوەبەباشی بەمادەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
3- بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لەپاکو خاوێنی.
4- دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی.
5- شوشتنی دەستەکان بەباشی بە ئاوسابوون دوای دەست لێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکیان

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan