گێتی
بەریتانیا: سوورین لەسەر ناردنی پەنابەر بۆ رواندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەریتانیا بڕیاری فڕینی یەکەمین فڕۆکە کە پەنابەری بەریتانیای بۆ رواندا دەبرد، هەڵوەشاندەوە. ئەم بڕیارەکە لەدوای ئەوە هات کە دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کرد فڕۆکەکە نەفڕێنێت، حکومەتی بەریتانیش سورە لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکەی.

ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەرەتاوە بڕیاربوو رەوانەی رواندا بکرێن، 130 کەس بوون، بەڵام لە کۆتاییدا تەنیا حەوت کەسیان مانەوە؛ ئەو حەوت کەسە شەوی رابردوو بلیتی گەشتەکەیان بۆ ئامادە کرا، بەڵام لە دوا ساتەکاندا بەهۆی گوشاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپاوە بڕیاری ناردنی ئەوانیش هەڵپەسێردرا.
پەنابەرەکان سوپاسگوزاریی خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا دەربڕی، چونکە وەکو خۆیان دەڵێن، "چارەنووسیان لە رواندا روون نییە."حکومەتی بەریتانیاش جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت سوورە لەسەر ناردنی ئەوپەنابەرانە بۆ رواندا.
رواندا ئەو وڵاتەی نێوەڕاستی ئەفریقایە کە بەریتانیا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ رێککەوتنی لەگەڵ کرد، بۆئەوەی تەواوی ئەو پەنابەرانە بنێرێت بۆی.
ک. ر.