کوردستانی

دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت كە پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە و باس لەوەش دەکات پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 15/6/2022 تا رێكەوتی 22/6/2022.

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەڵێت "لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- ژمێریاری - یاسایی - تەكنەلۆجیای زانیاری ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی كارگوزار لە رەگەزی (مێ، نێر)، هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە رەگەزی (نێر) هەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستبەری كۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە سەر بە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی".

دەشڵێت "پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35)  ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت و پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (1) هەفتە لە رێكەوتی 15/6/2022 تا رێكەوتی 22/6/2022".

 لێرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە
 
ک. ر.
Qaiwan
Qaiwan