کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، لە دیدارێکدا جەخت لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگەکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چەسپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە دەستوور لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکان و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کرا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار بە بەشداری هەموولایەنە سیاسییەکان و دروستکردنی حکومەتێک کە ببێتە چەترێک بۆ هەموو عیراقییەکان و کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بکات.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد و رایگەیاند "عیراقی نوێ دەبێت سوپاسگوزاری سەرۆک مام جەلال بێت، چونکە ئەو کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بوو، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی ئەرێنی بینیووە لە یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسییەکان و هۆکارێک نەبووە بۆ دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی. وتیشی ئێمە بەم هەنگاوە دروست و کاریگەرانەدا، سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالمان دێتەوە یاد و دڵنیاین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبێت".
لە بەرانبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن و پارێزەری مافی ھەموو عیراقییەکان بن بە نەتەوە وپێکھاتەکانیشەوە، هەروەها هاوکار و پشتیوان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
س.ر

بیروڕا