کوردستانی
بە مەرجەوە قەدەغەی راوەماسی کۆتایی دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەنێت لە سبەینێوە قەدەغەی راوەماسی کۆتایی دێت، ئاماژەی بەوەکرد لابردنی قەدەغەکە تاڕادەیەک کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی ماسی.
سیروان سەعید، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێ پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 قەدەغەی راوەماسی کۆتایی پێدێت، بەڵام دەبێت بەپێی یاسا راوبکرێت و قەدەغەی راوەماسی بەردەوام دەبێت بە رێگە نایاسایاییەکان وەک، کۆمەڵکوژی کە بەکارهێنانی کارەبا و تەقەمەنییەکانە، هەروەها قەدەغەیە تۆڕی کون ورد بەکاربهێنرێت".
لەبارەی ئەوەی کۆتایی هاتنی قەدەغە راوەماسی کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ماسی دەبێت سیروان سەعید وتی "لابردنی قەدەغەکە تاڕادەیەک کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخ، چونکە رێژەی ماسی راوکراو رێژەی بەرهەمی ماسی لە هەرێمی کوردستان پڕناکاتەوە، بۆیە پێویستمان بە ماسی هاوردەکراوە ئەوانیش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی هۆکارەکانی بەخێوکردن تێچوویان زۆرە".
وتیشی "لەئێستادا ماسی بەستوو لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە دێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها ماسی زیندوو جۆری سەلەمون لە وڵاتی ئێرانەوە دێت و ماسی کاربیش پێشووتر لە ئێرانەوە دەهات دوای بڵابوونەوەی نەخۆشی هاوردەکردنی قەدەغەکرا، هەرچەند لەئێستادا رێگە بە هاوردەکردنی دەدرێت، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەوە بازرگانەکان نایهێنن".
ساڵانە لە مانگی سێ تاوەکو مانگی شەش قەدەغەی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت کە وەرزی گەرادانان و زۆربوونی ماسی.
س.ر

بیروڕا