عیراقی

دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق، وەزارەتی دارایی دەستی کردووە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران(شەش) و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابینكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ تەواوی وەزارەت، دەستە و سەرۆكایەتییەكان كردووە و لە سبەی پێنجشەممەوە پارە ئامادەیە بۆ دابەشكردنی مووچە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، بەشی ژمێریاری دەستیکردەوە بە دابینکردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ سەرجەم وەزارەتەکان بۆ مانگی حوزەیران.

وەزارەتی دارایی عیراق داوای لە سەرجەم یەکەکانی خەرجکردنی دارایی وەزارەتەکانی حكومەت دەکات خشتەی مووچەی مانگی حوزەیران دابین بكەن، بەپێی خشتەی وردبینی پەسەندکراو، بەمەبەستی دەستپێکردنی رێکارەکانی دابەشكردنی مووچە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان