کوردستانی
دوو بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە چەندین تاوانی دزییان ئەنجامداوە و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریشن.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە چەندین تاوانی دزییان ئەنجامداوە و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریشن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیران 2022، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ر. ع. ع. ) و (ا. ر. ع.) دەستگیرکردووە، کە پاتریی بارهەڵگر و کەلوپەلی خانووی هەیکەلیان دزی بوو، هەروەها جامی چەند ئۆتۆمبێلێکیان شکاندبوو و کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکانیان بردبوو".
بە وتەی پۆلیس ئەو دوو کەسە دانیشتووی شاری هەولێرن، لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا بارهەڵگر، سێ پاتری بارهەڵگر، سێ کۆسەرە و دڕێلێکدا گیرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو کەسانە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن و لەکاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر مادەی هۆشبەریش داگیراوە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


