ئەدەب و هونەر

خاوەنی گۆرانی موسەیتەرە دوای مانگێک لە هاوسەرکەی جیابووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەنی گۆرانی موسەیتەرە دوای مانگێک لە هاوسەرکەی جیابووەوە
مەودا میدیا-

لە چەند کاتژمێری رابردوودا دەنگۆی جیابوونەوەی گۆرانیبێژی سوری لەمیس کان و هاوسەرەکەی وەک بۆم لە میدیا عەرەبییەکاندا تەقییەوە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە کە خاوەنی گۆرانی "مسيطرة" لەمیس کان دوای مانگێک لە هاوسەرگیری لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

هەرچەندە ئەو هونەرمەندە تائێستا بە فەرمی ئەودەنگۆیانەی پشتراستنەکردووەتەوە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە. 

لەمیس کان زیاتر لە دوای گۆرانی موسەیتەرە ناوبانگی دەرکرد و ناسرا کە گەورەترین کاردانەوەی لە جیهانی عەرەبیدا دروستکرد و لە گۆرانییەکەدا واپیشاندەدات کە ژنێکی زاڵە بەسەر هاوسەرەکەیدا و هەرچی بوێت پێیدەکات.

لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو گۆرانییە هەزاران رەخنە رووبەڕووی لەمیس بووەوە، بەوەی ئەو لەڕێگەی ئەو گۆرانییەوە شیرازەی خێزانەکان تێکدەدات و دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەکان.
https://www.youtube.com/watch?v=xJtCy1hBu0w&t=150s&ab_channel=musicmusic
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan