کوردستانی

هەڵەبجە؛ گەنجێک لەکاتی مەلەکردن خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە؛ گەنجێک لەکاتی مەلەکردن خنکا
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، گەنجێك كە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا چوون بۆ مەلەكردن، خنكاوە و تیمەكان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەین.

 بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، گەنجەكە ناوی (پ. ع. خ.) تەمەنی 22 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە و پیشە كاسب-ە.

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بەمەبەستی مەلەکەکردن و راوەماسی چوون بۆ نزیك گوندی (ئیمامی زامن) و لەوێ خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش و دانیشتووانی گوندەكە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەكەیدا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan