کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە".

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 39 پلە، دهۆک 38 پلە, سلێمانی 36 پلە, کەرکوک 40 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 40 پلەی سیلیزی دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan