کوردستانی

بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانیش دابیندەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنزینی 800 دیناری بۆ سلێمانیش دابیندەکرێت؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

دوای ئەوەی بەنزینی 800 دیناری بۆ هەولێر و دهۆك دابینكرا، سەبارەت بە دابینکردنی بەنزین بەو نرخە بۆ شاری سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەرپرسە لە دابینکردنی بەنزینی 800 دیناری بۆ شاری سلێمانیش".

لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بەنزینی 800 دیناری بەم نزیکانە بۆ سلێمانیش دابیندەکرێت وتی "دەبێت لە وەزارەت سامانە سروشتییەکان بپرسن، چونکە ئەوان بەرپرسن لە دابینکردنی ئەو بەنزینە بۆ سلێمانیش".

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، سێ ملیۆن لیتر بەنزین لە جۆری نۆرماڵ رەوانەی هەولێر و ‏دهۆک کراوە و یەک لیتری بە 800 دینار دەدرێت بە شۆفێران. ‏

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی سامانە سروستییەکان رایگەیاند "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و حکومەت كارئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ  هێنانی بەنزین بە مەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستیی هاوڵاتییان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن