کوردستانی

عەلی حەمەساڵح: هیچ بڕە پارەیەک بۆ رێگەی کەلار- دەربەندیخان تەرخاننەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەلی حەمەساڵح: هیچ بڕە پارەیەک بۆ رێگەی کەلار- دەربەندیخان تەرخاننەکراوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارە بۆ رێگەی کەلار- دەربەندیخان تەرخاننەكراوە و ئەو پارەیە دەبێت لە داهاتی سلێمانی خەرجبكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی حەمەساڵح، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیر و بەرپرسانی حکومەت رایانگەیاند، كە بڕی 60 ملیار دینار بۆ رێگەی کەلار- دەربەندیخان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تەرخانکراوە، بەڵام دوای بەدواداچون دەركەوتووە ئەمە بڕیاری خەرجکردنە و دەبێت لە داهاتی سلێمانی خۆی پارەکە دابینبکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد  "لە سلێمانی دەڵێن هەموو تەرکیزمان لەسەر دابینکردنی مووچەیە و پارە بۆ پڕۆژە نییە" دەشڵێت "جگە لەم پرۆژەیە، دەیان پرۆژەی دیکە لە سلێمانی، گەرمیان، رانیە و هەڵەبجە و سەرجەم قەزار ناحیەکان لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان لێدراوە و دەبێت لە داهاتی سلێمانی بێت و لە سلێمانیش دەڵێن، داهات نییە، هەمووی راگیراوە".

بەوتەی عەلی حەمە ساڵح لەئێستادا سەرجەم پڕۆژەکانی هەڵبجە، گەرمیان، سلێمانی و راپەڕین راگیراون، جگە لە 100 مەتریی سلێمانی کە زۆر بەخاوی کاری تێدا دەکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan