کوردستانی

ئەمڕۆ بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجەش

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بەنزینی 800 دیناری دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجەش
مەودا  میدیا-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند "دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین".

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو رێكارێك دەگرێتە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لە بازاڕەكاندا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە