کوردستانی

سەدان ملیۆن دیناری ئەم توێژە خەرجدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدان ملیۆن دیناری ئەم توێژە خەرجدەکرێت
مەودا میدیا- 

بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری دیکەی شایستەی دارایی جوتیاران خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم و بەسەر پارێزگاکاندا دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا نەوزاد شێخ کامیل بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد " بڕی 23 ملیار و 350 ملیۆن دیناری دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان و بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پشکی پارێزگای سلێمانی نۆ ملیار دیناروە، پارێزگای هەولێر حەوت ملیار و 750 ملیۆن دیناروە و پارێزگای دهۆکیش شەش ملیار و 600 ملیۆن دینارe".

بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕیارە دوای تەواوبوونی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بەسەر جوتیاران دابەشبکرێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە