کوردستانی
گوماندەکرێت هۆکاری سکچون و رشانەوەکەی سلێمانی ئاوی پیسبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامیەتی سلێمانی رایگهیاند، لەسەر داوای بەڕێوهبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی نۆ شەمعەی ئاوی داخست، کە لەڕێگەی تەنکەرەوە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە، دهشڵێت "گومان دەکرێت سەرچاوەی سکچون و رشانەوەبن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قهزای ناوهندی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لەسەر داوای بەڕێوهبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی و بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان نۆ شەمعەی ئاوی داخست، کە لەڕێگەی تەنکەرەوە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە.

نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان رایگهیاند "دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لەنێو هاوڵاتییاندا، پشکنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی کراوە، دەرکەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاونین بۆ خواردنەوە و سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریان".
باسی لەوەشکردووە "بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەڕێوهبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و رێگە نادرێت ئاوەکەی بە ماڵان بفرۆشرێت".
ر. ئ.
ر. ئ.