کوردستانی

وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دابەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دابەشدەکات
مەودا میدیا- 

هەرچەندە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج تائێستا کۆتایی نەهاتووە، بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، وەزارەتەکە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی داهات بۆ ئەوەی پێش جەژنی قوربان مووچەی چەند وەزارەتێک دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەئێستادا بڕی 500 ملیار دینار لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران،  وەزارەتی دارایی دەستیشی کردووە بە کۆکردنەوەی داهات بۆ ئەوەی بتوانن لە پێش جەژنی قوربان مووچەی چەند وەزارەتێک بدەن".

لەئێستادا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دابەشدەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ هەریکە لە وەزارەتەکانی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو مووچەیان وەرگرتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە 15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عیراق دەستی بە دابینكردنی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ تەواوی وەزارەت، دەستە و سەرۆكایەتییەكان كردووە و لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە پارە ئامادەکراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن