کوردستانی

لەبارەی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران زانیاری دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران زانیاری دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەژێر هیچ پاساوێكدا حكومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران بدزێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات دەبێت بە زووترین کات بۆیان بگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پاشکەوتی مووچەوە رایگەیاند "لەژێر هیچ پاساوێكدا حكومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت خۆی لە بەرپرسیارێتی مووچەی پاشەكەوتكراوی زۆرە ملێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدزێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت کاربکات بۆئەوەی لە زووترین کاتدا مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە بۆیان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە